شارپرێس:
قژ هەڵوەرین لای هەموو كەس مایەی نیگەرانییە ، بەڵام ئەم نیگەرانییە لای ئافرەتان زیاترە، شارەزایانی ئەڵمانی گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی گۆڕانكارییە تەندرووستیییەكان لە جەستەی ئافرەتاندا دەبنە هۆی خێراكردنی قژهەڵوەرین .
ئەو گۆڕانكارییە تەندرووستییانەی بەسەر جەستەی ئافرەتاندا دێت بریتین لە :
سكپڕی: لەكاتی سكپڕیدا ئاستی شەكەتی زیاتر دەبێت ، ئەوەش لای خۆیەوە كاریگەری لەسەر دۆخی قژ درووست دەكات ، بەڵام بۆ خۆشبەختی دوای لەدایك بوونی منداڵ باری قژ ئاسایی دەبێتەوە .
كەمبوونەوەی چالاكییەكانی رژێنی پەریزادە (رژێنی دەرەقی) كاتێك چالاكییەكانی رژێنی پەریزادە كەمدەبێتەوە ، ئەوەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئاستی هۆرمۆن ، بەوەش كار لە وەرینی قژ دەكات .
گورگی سوور: نەخۆشییەكە پەیوەندی هەیە بە سیستەمی بەرگری لەشەوە ، بەهۆیەوە خانەكانی سیستەمی بەرگری پەلاماری خانە ساغەكانی جەستە دەدەن و دەبنە هۆی درووستبوونی هەوكردنی ناوخۆیی ، لەئەنجامدا دەبیتە هۆی قژوەرین .
شڵەژانی دەروونی توند: بەشێوەیەكی سرووشتی لە دوای هەموو كارەساتێكی بەسوێ و هەڵچوونیكی توند مرۆڤ ڕووبەڕووی دابەزینی تێكڕای گەشەی قژ دەبێتەوە .
زێدە چالاكی رژێنی پەریزادە: واتە كاتێك ڕژێنی دەرەقی هۆرمۆنەكان زیاد لەپێویست دەردەكات ، ئەوەش سەردەكیشێ بۆ زیادبوونی كێش و تێكچوونی سووری مانگانە و هەڵوەرینی قژ .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی