كۆریای باكوور بە بەرهەمهێنانی جۆرە قۆخێك جیهان سەرسام دەكات

تەندروستی

05/06/2019‌ 4767 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیاكانی كۆریای باكوور باسیان لەوە كرد، كە وڵاتەكەیان توانیویەتی جۆرە قۆخێك بەرهەم بهێنێت، ئەوەش بەباشترین جۆرەكانی قۆخ دەدەنرێت.

كی ریونگ ئیڵ سەرۆكی پەیمانگای زانستەكانی چاندی میوە لەناوەندی توێژینەوە كشتووكاڵییەكان لە كۆریای باكوور رایگەیاند ئەو قۆخەی ئەوان بەرهەمیان هێناوە تا كێشی ٧٠٠ گرام گەشە دەكات و  بەرگەی كەشی زۆر ساردیش دەگرێت تا -٥ ژێر سفری سەدی .

ئەو قۆخە، كە ناوی "سوكشون٣"ی لێنراوە ، یەكێكە لەو ٤٠ جۆرە میوەیە ناوازەیەی لەم چەند ساڵی دواییدا كە لەلایەن دەوڵەتەوە چێنراوە و گەشەی پێدراوە.

بەپێی ئەو بانگەشەیەی دەوڵەتی كۆریا دەیكات میوەكانی وەك سێو و قەیسی و  هەرمێ بەتەكنیكی تازە دەچینرێن .

هەروەك كۆریا رایگەیاندووە، كە ئەو وڵاتە ١٧ جۆری جیاوازی كۆخ دەچێنێت كە ئەو سیفەتانەیان هەیە : زوو گەشە دەكەن ، بەرهەمێكی زۆرتر دەدەن ، زیاتر بەرگەی ڤایرۆسەكان دەگرن ، بەرگەی كەشوهەوای زۆر سارد دەگرن ، ئەوە جگە لەوەی دەكرێت لەهەموو جێگایەك بچێنرێن .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی