ویلیان دەبێتە جێگرەوەی نیمار لەبەرازیل

وەرزش

08/06/2019‌ 363 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی تۆپی پێی بەرازیل ئەو یاریزانەی ئاشكراكرد، كە دەبێتە جێگرەوەی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان.

یەكێتییەكە ئاشكرایكرد، كە تیتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل لەدوای پێكانی نیمار پەیوەندی بە ویلیانی یاریزانی یانەی چیڵسی كردووە، بۆ ئەوەی شوێنی نیمار بگرێتەوە.

نیمار لەیاری هەڵبژاردەی بەرازیل‌و قەتەر لەهەفتەی رابردوو تووشی پێكان بوو، بەهۆی ئەوەشەوە لەیارییەكانی كۆبا ئەمریكا بێ‌ بەش دەبێت.

بڕیارە بەم نزیكانە ویلیان پەیوەندی بە یەكەی مەشق‌و راهێنانەكانی هەڵبژاردەی بەرازیل بكات، بۆ ئەوەی بۆ یارییەكانی كۆبا ئەمریكا ئامادەبێت.

هـ ـ ح