بەرهەمهێنانی دەرمانێك كە توانای چارەسەری نەخۆشی شەكرەی هەیە

جیهان

12/06/2019‌ 3354 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایان گەیشتوون بە بەرهەمهێنانی دەرمانێك ، كە تایبەتە بەچارەسەری نەخۆشی شەكرەی پلە یەك.

دەرمانەكە "تیبلیزوماب" كە رێگری لەنەخۆشی شەكرەی جۆری یەك دەكات، ئەوەش دوای بەكارهێنانی لەلایەن نەخۆشەوە، كە ئەوە دەبێتە هۆی رزگاركردنی ژیانی ملیۆنان كەس.

دەرمانی  "تیبلیزوماب" teplizumab كاریگەری لەسەر سیستەمی بەرگری لەش دەبێت‌و بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی ئەوەش كار لەسەر نەخۆشییەكانی شەكرە، بەتایبەتی شەكرەی پلە یەك دەكات.

جۆری یەكەمی شەكرە لەتەمەنی منداڵی دروست دەبێت‌و كاریگەری لەسەر جەستە دادەنێت‌و لەتەمەنی 8 بۆ 18 ساڵی كاریگەرییەكانی زیاتر دەبێت.

هـ ـ ح