شارپرێس:
ئەنجامی تاقیكردنەوەی زاناكانی زانكۆی ئەریزۆنا ئەوەی دەرخستووە كە كەمخەوی و ناڕێكی خەو دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن .
لێكۆڵەرەوەكە لە پێگەی فەرمی زانكۆكە و لە گۆڤاری Psychosomatic Medicine بڵاوكراوەتەوە ، لە تاقیكردنەوەكاندا ٣٠٠ كەس كە تەمەنیان لەنێوان ٢١- ٧٠ ساڵیدابووە بەشدارییان تێدا كردووە كە هیچ گرفتێكی تەندرووستییان نەبووە ، بەجۆرێك بۆماوەی دوو هەفتە بەشداربووان خراونەتە ژێر تاقیكردنەوە بەوەی هەریەكەیان بەهەر ٤٥ خولەك ئامێرێكی تایبەت بە پێوانی گوشاری خوێن هەڵبگرێت . وە لە شەویشدا و لەمەچەكی هەریەكەیان ئامێریكی دیاریكردنی چالاكی قۆناغەكانی خەوتن و هەژماركردنی ماوەكەی لێبەسترابوو .
ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە ئەوەی دەرخستووە كە ئەو كەسانەی خەوی شەویان خراپ بووە ئەوە ئاستی گوشاری خوێنیان بەرز بووە .
توێژەران دەڵێن كەمخەوی درێژخایەن دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن ، شەكەتی و كەمبوونەوەی ئەنسۆلین ، بۆ دووركەوتنەوە لەو كێشانە و ئاكامەكانی ، توێژەران ئاماۆژگاری ئەوە دەكەن كە واباشترە لە ژوورێكی تاریك بخەوین كە هیچ ئامێرێكی ئەلیكترۆنی وەك مۆبایلی زیرەكی تێدا نەبێت .
وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی