لەڤەنزوێلا هەرزانترینە.. عێراق لە پلەی 22 وڵاتی جیهانە بۆ هەرزانی نرخی بەنزین

عیراق

12/06/2019‌ 886 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بەپێی پێگەی Global Petrol Prices" لەرووی هەرزانی نرخی بەنزینەوە لەسەر ئاستی جیهان عێراق لە پلەی ٢٢ یەمیندایە .

پێگەكەی لەراپۆرتێكیدا بڵاویكردەوە، تیكڕای نرخی بەنزین لەجیهاندا و بۆ مانگی حوزەیران ١،١٣ دۆلار بووە بۆ هەر لیترێك ، روونیشیكردووەتەوە نرخی نەوت لە وڵاتە دەوڵەمەندەكان بەراورد بە وڵاتە هەژارەكان بەرزە ، لە وڵاتە بەرهەمهێنەر و هەناردەكارەكانی نەوتیش نرخی بەنزین هەرزانە.


راپۆرتەكە بڵاویشیكردەوە، كە لەناو ١٦٤ وڵاتی جیهان عێراق پلەی ٢٢ یەمینی هەیە لە لیستی هەرزانترین وڵاتانی جیهان بۆ نرخی بەنزین، كە تیكرای نرخی بەنزین لەعێراق ٦٣ سەنتە .

پێگەكە باس لەوە دەكات، كە هەرزانترین نرخی بەنزین لە وڵاتی ڤەنزوێللایەو نرخی یەك لیتر بەنزین ١ سەنتە ، دوای ئەو سودان دێت كە ١٤ سەنتە ، لەپلەی سێیەم  ئێران دێت كە٢٩ سەنتە و پلەی چاورەم كوێتە  كە تێكڕای نرخی یەك لیتر بەنزین ٣٥ سەنتە .

هەرچی بەرزترین تێكرای نرخی بەنزینە ئەوە لە وڵاتی هۆنگ كۆنگ تۆمار كراوە كە ٢،١٨ دۆلارە ، دوای ئەو  هەریەك لە نەرویج و مۆناكۆ دێت بە ١،٩٧ دۆلار .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە