ڤیدیۆی چالاكییەكەی زاخۆ كە ٢٠ سەربازی توركی تێدا كوژرا

کوردستان

12/06/2019‌ 8635 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێزەكانی پاراستنی جەوهەریی باشووری كوردستان ڤیدیۆی ئەو چالاكییەیان بڵاوكردەوە، كە دژی بارەگای سوپای تورك لە زاخۆ ئەنجامیاندا و بەهۆیەوە٢٠ سەرباز كوژران و ئۆتۆمبێلێك و ژمارەیەكی زۆر حەشارگەی سەربازییان لەناوبرد.

هێزەكانی پارستنی جەوهەریی باشوری كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەناوی "خۆپاراستن" دیمەنی چالاكییەكەیان بڵاوكردەوە و وەك لەدیمەنەكەدا دیارە بارەگاكەی سوپای تورك لە زاخۆ لەژێر ڕێژنەی گوللـەدەیە و ژمارەیەكی زۆر حەشارگەی سەربازییش لەناودەبرێن.

هێزەكانی پارستنی جەوهەریی باشوری كوردستان، لە ٩ی ئەم مانگەدا بە ڕاگەیەنراوێك ئەنجامدانی چالاكییەكەی زاخۆیان ئاشكراكرد كە ئەمە دەقی ڕاگەیەندراوەكە بوو:

لەبەرامبەر دەوڵەتی تورك، كە لەسەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا و هەرێمی خواكوركی باشوری كوردستان داگیركارییان دەستپێكردووە، ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠٦:٠٠یەكینەكانمان لە گردی بێ لە شارەدێی بێگوڤا-ی سەر بە شارۆچكەی زاخۆ، دژی بارەگای سوپای تورك چالاكییەكیان ئەنجامدا.

لەو چالاكییەدا، لە دوو قۆڵەوە سەنگەر و بارەگای سوپای تورك كرانە ئامانج، بەشێوەیەكی كاریگەر، لە ئەنجامدا ٢٠ سەرباز كوژراون، ئۆتۆمبێلێك و ژمارەیەكی زۆر حەشارگە لە حەوشەی بارەگا سەربازییەكەدا سووتان و لەناوچوون.

دوای چالاكییەكە، سوپای توركی داگیركەر بە ئۆبیس و تۆپی هاوەن دەوروبەری گوندی ڕوسی و شوندرێ-یان تۆپباران كرد، دواتریش فڕۆكە جەنگییەكان گردی كۆردینە و دەوروبەری گوندی شوندرێ-یان بۆردوومان كرد.

لەو بۆردوومان و تۆپبارانانەدا، هیچ كەسێكمان لەدەستنەداوە، بەڵام زیانی مادیی بەر باخی گوندەكان كەوتووە.

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ڤیدیۆكە..

بەپەلە