بیرۆكەی هەرێمەكان.. عێراق لەشەڕی داعشەوە بۆ سیناریۆی دابەشبوون

عیراق

16/06/2019‌ 1895 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام لە لایەن ئەمریكاوە، عێراق پشێوی و نائارامی زۆری بەخۆوە بینییوە، بە هاتنی حكومەتەمەی عەبدولمەهدی، هەندێك گەشبین بوون بەوەی ووڵات ئاهێكی بێتەوەبەر، كەچی هەندێك چاودێر پێیان وایە عێراق بەرەو دابەشبوون دەچێت.

"بەشیر ئەحمەد ئەلسەبیح" ی چاودێری سیاسی لە پەیوەندییەكیدا لەگەڵ "سپوتنیك" دەڵێت: بیرۆكەی هەرێمەكان لەگۆڕێیە، پێش هاتنەناوەوەی داعش بۆ موسڵ، ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری پێشووی موسڵ كاری لەسەر كرد، كتومت لە لە ساڵی 2012 لەو كاتەی ئوسامە نوجەیفی برای سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی بوو.

ناوبراو دەشڵێت: چەند كۆبوونەوەیەك لە نێوان زۆر لایەنی وەك "سعودیە و ئیماڕات و توركیا" ئەنجامدران، كۆبوونەوەكانی پشتیوانی لەو بیرۆكەی هەرێمەكان لە توركیا بەڕیوەچوون، بەڵام لە دوای هاتنی داعش ئەو پڕۆژەیە شكستیهێنا كە هەندێك سیاسی باسی لێوە دەكەن بۆ دابەشكردنی عێراق بۆ سێ هەریم لە باكور و باشوور و ناوەڕاست.

ئەلسەبیح هەروەها دەڵێت: لەناو ئەو سیستەمەدا هەرێمە سونییەكە لاوازترینیانە، ناكۆكیش لە نێوان لایەنی كوردی و شیعەكاندا هەیە كە ئاخۆ كێ ئەو هەرێمە سونییە بەڕیوەدەبات، بەو پێیەی ئەو هەرێمە لە ئێستادا پشتیوانێكی نییە.

لای خۆیشییەوە "سائر ئەلبەیاتی"، كە سیاسییەكی عێراقییە، لە پەیوەندییەكیدا لەگەڵ "سپوتنیك" وتی: هەواڵەكان دەڵێن، كە هەڵگەڕانەوەیەكی حەشدی شەعبی دژ بە عەبدولمەهدی لەئارادایە، بێگومان ئەوەش بە ڕێككەوتنی ژێربەژێری لایەنە شیعەكان خۆیانە كە سەر بە ئێرانن، ئینجا داوای یەكگرتنی عێراق و ئێران دەكرێت و دواتریش داوای لە هێزەكانی ئەمریكا دەكەن لە عێراق بچنەدەرەوە.

بەیاتی وتیشی: هەر كە حەشد هەڵگەڕانەوەكەی دژ بە حكومەتی ئێستا ئەنجامدا ، عێراق دابەش دەبێت بۆ 3 هەریم یان سێ ناوچەی هەژموون، سنوری ئەو سێ هەرێمە بە خوێن دیاری دەكرێن، ئەمریكییەكانیش ئاگاداری ئەو پەرەسەندنانەن، ئەمەش بەرزەفڕی (تموح) ئیسڕائیلە بە پلەی یەكەم و هی ئەمریكاشە بە پلەی دووەم  كە بە گشتی ناوچەكە دابەش ببێت.

سیاسییە عێراقییەكە ئەوەشی وت: لە هەموو بارێكدا دۆخی كوردەكان ڕێكخراوە، ئەوەشی دووپات كردووە كە كوردەكان ئێستا نیمچە دەوڵەتێكن، تەنها ڕەزامەندی زلهێزەكانیان گەرەكە كە خاوەن بڕیاری نێودەوڵەتین لە جاڕدانی دەوڵەتی كوردی، تەنها سونە و شیعە ماون سنورەكانی نێوانیان دیاری بكەن.
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر