فشارەكانی ئەمریكا زیانی ٣٠ ملیار دۆلاری لەكۆمپانیای هواوی دەدات

جیهان

18/06/2019‌ 580 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دامەزرێنەری كۆمپانیای هواوی چینی گومان دەكات داهاتەكانی كۆمپانیاكەیان لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا ٣٠ ملیار دۆلار لەئاست پێشبینییەكان كەمتر دەبێت .

رن چنگفی بەرێوەبەری جێبەجێكار لەكۆمپانیاكە رایگەیاند كۆمپانیای زەبەلاحی چینی بۆ بواری پەیوەندییەكان تواناكانی كەمدەكات، بەڵام جموجۆڵ و ڕێكارەكانی واشنتۆن ڕێگە لە كارەكانمان ناگرێت.

وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كۆمپانیای هواوی چینی خستووەتە لیستی رەشی وڵاتەكەیەوە ، ئەوەش بەمانای ئەوەی بێ رەزامەندی وەزارەتی بازرگانی ئەمەریكا ڕێگە بە كۆمپانیا ئەمەریكییەكان نادرێت تەكنەلۆژیا و پارچەی پێویست بۆ درووستكردنی مۆبایل بە هواوی بفرۆشرێت .

واشنتۆنیش گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانە بۆ بوونی مەترسی ئەمنی دەگێڕێتەوە ، بەوەی گوایە كۆمپانیای هواوی چینی لەلایەن حكوومەتی چینەوە بۆ سیخوڕیكردن بەسەر نەیارەكانییەوە بەكاردەهێنرێت .

سەرۆكی كۆمپانیای هواوی راشیگەیاند، رەنگە ئەو كۆت و بەندانە گەشەی كۆماپانیاكەیان كەم بكاتەوە ، بەڵام لەگەشەی ناوەستێنن .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی