ئەردۆغان دوو بژاردەی "تاڵ" دەخاتە بەردەم جەنەڕاڵەكانی لەناتۆ

جیهان

18/06/2019‌ 6095 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لێكۆڵینەوەیەك ئەوەی ئاشكراكردووە، كە رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆككۆماری توركیا هەڵمەتێكی بێپێشینەی دەستپێكردووە بۆ سەر فەرماندە سەربازییەكانی سوپاكەی  ئەوانەی ئەركی هەستیاریان لەناو ناتۆ پێسپێردراوە یان پۆستیان لەناو باڵیۆزخانەكانی توركیادا هەیە .

پێگەی " نۆدریك مۆنیتۆر" باسی لەوە كردووە، كە هەندێك بەڵگە لەبەردەستە ئەوە نیشان دەدات ئەو "هەڵمەتە پاكسازییە"ی ئەردۆغان دوای كودەتاكەی ساڵی ٢٠١٦ دەستی داوەتێ ، ئەفسەرە گەورەكانی ناو هێزی دەریایشی گرتووەتەوە ئەوانەی پلەی ئەدمیڕاڵیشیان هەیە ، هەروەك ئەوانەشی لەناو نێردە دیبلۆماسییەكان لەدەوڵەتە هاوپەیمانەكانی توركیا كاردەكەن .

بەڵگەكە ناوی ئەو جەنەراڵانەی تێدایە، كە زیندانی كراون، یان دەركراون و لە هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی ئەركی گرنگ و هەستیاریان لەدەرەوەی توركیا پێسپێردراوە، یان لەناو دەوڵەتە هاوپەیمانەكانی توركیا لەهەندێك پێگەی گرنگدا بوون.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، ئەو هۆكارانە بۆ حكومەتەكەی ئەردۆغان بەسن بۆ ئەوەی ئەو كەسانە دوور بخرێنەوە، یان زیندانی بكرێن، یان خانەنشین بكرێن ، بێئەوەی پێویست بەوە بكات هیچ لیكۆڵینەوەیەكیان لەگەڵ بكرێت ، جا لێكۆڵینەوەی سەربازی بێت، یان سیاسی یان كارگێری ، دواتر بخرێنە ژێر سایەی دادگایەكی رواڵەتی و نادادپەروەرانە .

لەو بارەوە نۆدریك مۆنیتۆر دەڵێت: ئەو بەڵگانە ئەوە نیشان دەدەن ،كە ئەجێندا و پێڤاژۆی ئێستای ئەردۆغان ئەوەیە، كە ئەو جەنەراڵانەی لایەنگری ناتۆن دووربخرێنەوە.

پێگەكە ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، لەو هەڵمەتەدا جەنەراڵ ئیدریس ئەكسۆی بەئامانج گیراوە، كە دوو جار لەدەرەوەی وڵات خزمەتی كردووە ، جارێكیان لەئەڵمانیا لەنێوان ساڵەكانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٣ ، دوومیشیان لەفەرماندەیی هاوبەشی هێزەكانی هاوپەیمانان لە برۆنسۆم لە هۆڵەندا لەنێوان ساڵەكانی ٢٠٠٧ و ٢٠٠٩.

لەو جەنەراڵانەی هەڵمەتەكە گرتوونییەوە جەنەڕاڵ عەلی ئەكتورك ، كە بەپێی بەڵگەكان وەك نێردەی سەربازی توركیا لەبارەگای ناتۆ لەبرۆكسل لەنێوان ساڵەكانی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩ خزمەتی كردووە ، هەروەك جەنەڕاڵ كەمال ئەكیلدز كە دواتر هەمان پۆستی وەرگرتووە و هەمان چارەنووسی هەبووە .

لیستەكە ناوی فەتحی ئەلبای تێدا، كە وەك پاشكۆی سەربازی توركی لە باڵیۆزخانەی توركیا لە واشنتۆن كاری كردووە ، هەروەك عیرفان ئەرابسی كە وەك  پاشكۆی دەریایی توركی لە هەمان باڵیۆزخانە كاری كردووە.

پێگەكە ئاماژە بەوە دەكات كە پوختەی بەڵگەنامەكان ئەوە نیشان دەدەن گۆڕانكارییەكییەكانی ناو سوپای توركیا لەژێر سایەی حكوومەتی ئەردۆغان جێگای دوودڵین ، بەشێوەیەك شوێنی فەرماندە سەربازییە گۆڕدراوەكان بە كەسانی تری گوێرایەڵ پڕكراوەتەوە .  

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی