لەئیتالیاوە بۆ جیهان.. چیایەكی بەردینی بە یەك ملیار دۆلارە

جیهان

27/06/2019‌ 2778 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕوا دەكەیت پارچە زەویەكی رووبەر یەك مەتری چوارگۆشە نرخەكەی بگاتە 400 دۆلار؟ نرخی ئەو چیایەی پارچە بەردەكانی لێدەبڕدرێ نرخەكەی دەگاتە یەك ملیار دۆلار؟

لە راستیدا ئەم بابەتە بە رەهایی راستە، لەبەرئەوەی ئەم بەردە ئاسایی نییە، بەڵكو جۆرێكە لە مەڕمەڕی ئیتالی و بەناوی – مەڕمەڕی كارارا- دەناسرێت؛ یەكێكە جوانترین جۆرەكانی مەڕمەڕ لە جیهاندا، و بە درێژایی مێژوو لە دروست كردنی هەندێ تەلاری جواندا بەكارهێنراوە.

كارارا شارێكی ئیتالیە و دەكەوێتە هەرێمی ماسا كارارا و سەر بە هەرێمی توسكانیە (تۆسكانای ئیتالی)، و لە گرنگترین ناوەندەكانی بەرهەم هێنانی مەڕمەڕە لە ئیتالیا و بەو ناوەوە دەناسرێت، واتە بە رەنگە سپیە پاكەكەی ناوبانگی دەركردوە و لە چیای ئەلبی نزیك لەوێ دەردەهێنرێ.

لە نمونەی ئەم جۆرە مەڕمەڕە بینای پانتیۆنە لە رۆما و پەیكەری دیڤیدی هەڵكەندراوی هونەرمەند ی ئیتالی بەناوبانگ (مایكل ئەنجلو)ە، سەرەرای زۆری تر لە بیناو ئەو پەیكەرانەی بۆ چاخە دێرینەكانی رۆمانی دەگەڕێتەوە.

ئەم بەردە مەڕمەڕە ناوازەیە لە ناوچەی (ئەبوان ئەلبس) ەوە دەهێنرێ؛ ئەمەش بریتیە لە زنجیرەیەك چیا لە باكوری توسكانی بە درێژایی 58 كلم درێژ دەبێتەوە و بەرزیەكەی لە سەر ئاستی رووی دەریا دەگاتە 2000م.

كۆی نرخی بازاریی  گشتی كانە بەردەكانی كارارا بە زیاتر لە 1.1 ملیار دۆلار خەملێنراوە، و هەموو ساڵێك نزیكەی 4 ملیۆن تۆن لە مەڕ مەڕ بەرهەم دەهێنێت، و نزیكەی 13 هەزار كرێكاری كاری تێدا دەكەن.

لەگەڵ بەها پیشەسازی و بازرگانیەكەی، كانەكانی كارارا لە بواری سینەماشدا دەركەوتن، لە نێویاندا فیلمی جیمس بۆند، تیایدا دانییل كریگ ئۆتومبیلی ئاستۆن مارتن لێدەخوڕێ لەسەر پێچاوپێچە مەڕمەڕیەكان. 

دەرهێنانی مەڕ مەڕ لە كارارا بەهۆی بەكارهێنانی پارچەیەك ئەڵماسی پێوانە 5 میلیمەتر یان مشارێكی گەورەوە دەبێت.

نرخی پارچەیەك مەڕمەڕ لە كانەكانی كارارا پشت بە چۆنیەتی دەرهێنانەكەی و كۆنیەكەی دەبەستێت، بۆ نمونە تابلۆیەك لە مەڕمەڕی ستاتیواریۆ یان كالاكتا زیاتر لە 11 هەزار دۆلارە بۆ یەك تۆن.

سەرچاوە: سكای نیوز عربیە
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا