شارپرێس:
بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری هۆشداریدەدات کە ئەحمەد
شەرع چاوەڕێی فەرمانی ئەمریکایە بۆ بەزاندنی سنوری لوبنان، شارەزایانیش دەڵێن،
تاران دەتوانێت تەواوی شارەکانی سوریا بەموشەکی بالیستی وێران بكاتو بەرژەوەندییەکانی
تورکیاو سعودیەش بسوتێنێت.
ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری
بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بەدەستوەردانی
سەربازیی دەسەڵاتی سوریا دژی حزبوڵڵای لوبنانی، پشت بەو بەڵێنانە دەبەستێت کە ئەحمەد
شەرع، لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن بەئەمریکییەکانی داوە.
لهو ڕوهشهوه ڕامى ئاشکرایکردوه، ئهحمهد
شەرع لەئێستادا چاوەڕێی فەرمانو ئاماژەی ئەمریکایە بۆ بەزاندنی سنورو چونە ناو
خاکی لوبنانهوه.
لەلایەکی دیکەوە، چاودێرانی سیاسیی پێیانوایە،
سەرۆکی ئەمریکا، هێشتا وەک سوپایەک لەمورتەزەقە (کرێگرتە) سەیری هێزەکانی سوریا دەکات،
شارەزایانیش هۆشداریدەدەن کە شەڕی ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ حزبوڵڵا لەسەر زەوی کارێکی
ئاسان نابێت، بەتایبەتی کە حزبوڵڵا لەئێستادا لەشەڕی مانو نەماندایە.
بهگوێرهى هەڵسەنگاندنەکان، هیچ ڕێگرییەک لەبەردەم
ئێرانییەکاندا نییە بۆ تۆپبارانکردنو لێدانی شارەکانی (حەلەب، ئیدلب، حەما، حومس،
دیمەشق، دەرعاو دێرەزور) لەڕێگەی موشەکی بالیستیو درۆنی خۆکوژەوە، ئەم سیناریۆیەش
بەتەواوی هەڕەشە لەبەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی تورکیاو سعودیە دەکات لەناوچەکەداو
دهیانكات بهخۆڵهمێش لهئهگهرى ههر جوڵهیهكى هێزهكانى شهڕ دژى حزبوڵڵا لهناو
خاكى لوبناندا.
بهبڕواى چاودێران ناوهێنانى لێدان لهبەرژەوەندیهكانى
تورکیاو سعودیە بۆ ئهوه دهگهڕێتهوه، ئەم دوو وڵاتە وەبەرهێنانێکی گەورەی
داراییو سیاسیی لەحکومەتە نوێیەکەی ئەحمەد شەرعدا دەکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی سوریاو
سەقامگیرکردنی ناوچەکە، بردنە ناوەوەی سوریا بۆ ناو جەنگێکی خوێناوی لەگەڵ حزبوڵڵا،
تەواوی ئەو پڕۆژانە لەباردەباتو ئەگەری هەیە تاران شارەکانی سوریا بەموشەک بۆردومان
بکات، ئەمەش ڕاستەوخۆ زیان بەبەرژەوەندییەکانی ئەنكەرەو ڕیاز دەگەیەنێت.
سهمیر جەجعە سەرۆکی پارتی فەلانجەکانی
لوبنانو چەندین دەوڵەتی عەرەبی دیكه، بەفەرمی پێشنیازەکەی دۆناڵد ترەمپیان بۆ
چونە ناوەوەی هێزەکانی سوریا بۆ ناو خاکی لوبنان ڕەتکردوەتەوەو بەمەترسیدارو نادەستوریی
دەزانن، سەرەڕای فشارەکانی واشنتۆن، حکومەتی سوریا ڕایگەیاندوە، ئەوان لەئێستادا تەنها
سەرنجیان لەسەر ئاوەدانکردنەوەی ناوخۆیی، ئابورییو سەقامگیریی وڵاتەکەیانە، نەک تێوەگلان
لەجەنگی دەرەکی بەنوێنەرایەتی ئەمریکاو ئیسرائیل.
