شارپرێس:
كیهر ستارمر بڕیاریدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له‌پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ڕابگه‌یه‌نێت، په‌یامنێرى شارپرێس له‌به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، به‌گوێره‌ى میدیاى ئه‌و وڵاته، ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ستیان پێكردوهو كهمێكى دیكه ستارمه‌ر به‌فه‌رمى ئه‌و هه‌واڵه به‌هه‌موو جیهان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ژیان موبێرگ په‌یامنێرى شارپرێس له‌به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، "کیه‌ر ستارمر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ دوشەممە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەپۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی بەریتانیا ڕاگه‌یاندوه، به‌ڵام به‌رده‌وامده‌بێت تاوه‌كو مانگى داهاتوو".
وتیشى، "ستارمر جەختیکردوه‌ته‌وه، بەردەوامدەبێت لەڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی تاوەکو لەمانگی ئەیلولی داهاتودا سەرۆکێکی نوێ بۆ پارتی کرێکاران هەڵدەبژێردرێت".
به‌وته‌ى ژیان، "لەچوارچێوەی هەنگاوەکانی داهاتودا، ستارمر داوا لەپارتی کرێکاران دەکات خشتەیەکی کاتیی بۆ هەڵبژاردنی جێگرەوەکەی دیاریبکەن، لەگەڵ دەستنیشانکردنی ڕۆژی 9ی تەمموزی داهاتوو وەک وادەیەک بۆ کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ ئەو پۆستە".
میدیاى ئه‌و وڵاته‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ستارمر شانازیی به‌وه‌وه ده‌كات كه حکومەتەکەی بەدەستیهێناوەو وتویهتى، "ئێمە متمانەمان بۆ ئابوریی، بەرگریی‌و ئاسایشی نەتەوەیی گەڕاندەوە".
دەستلەکارکێشانەوەکەی ستارمر، دەبێتە شەشەمین دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەوکاتەوەی دەیڤید کامیرۆن لەبەیانی ڕۆژی دوای ڕیفراندۆمی چونە دەرەوەی بەریتانیا لەیەکێتیی ئەوروپا ڕۆشتنی خۆی ڕاگەیاند، کە سبەینێ 23ی حوزەیران ڕێکەوتی دەیەمین ساڵیادی دەکات.
