مانچستەر یونایتید بەرگریكارێك دەكرێت

وەرزش

30/06/2019‌ 346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی مانچستەر یونایتید كڕینی بەرگریكارێكی راگەیاند، كە بەهای گرێبەستەكەی 55 ملیۆن یۆرۆ بووە.

بەرگریكاری یانەی كریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزی بووە، كە ناوی ئارون وین بیساكاو بەم دوایانە یانەی مانچستەر یونایتید گرێبەستی لەگەڵ واژووكردووە.

یانەی مانچستەر یونایتید لەسەر داوای راهێنەری نەرویجی ئۆلی گۆنار سولشایر ئەو بەرگریكاری كڕیوە، كە دەیەوێت بكاتە یاریزانی سەرەكی خۆی.

ئارۆن وین بیساكا تەمەنی 21 ساڵەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات بەو هۆیەشەوە یانەی مانچستەر یونایتید كڕیویەتی.

هـ ـ ح