بەرشەلۆنە گرێبەستێكی خەیاڵی بۆ هێرشبەرێكی ئەرجەنتینی ئامادە دەكات

وەرزش

01/07/2019‌ 470 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی هێرشبەری ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی ئەنتەرمیلان لۆتارۆ مارتینیز پێشكەشی دەكات، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەكانی.

پێگەی "Football Italia" ئاشكرایكرد، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە بەنیازە لەم هاوینە ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە بكرێت.

پێگەكە ئاشكراشیكرد، یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستێكی 112 ملیۆن یۆرۆیی بۆ كڕینی ئەو یاریزانە ئامادەكردووە، كە تەمەنی تەنیا 22 ساڵە.

مارتینز لەگەڵ ئەنتەرمیلان‌و هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات‌و رەنگە یانەی بەرشەلۆنە بۆ بەهێزكردنی هێڵی هێرشبەری ئەو یاریزانە بۆ شوێنگرەوەی لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی بكرێت.

هـ ـ ح