وەزیری دارایی قۆناغێكی نوێی ڕاگەیاند

عیراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 696 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی عێراق قۆناغێکی نوێی چاودێریی ئەلیکترۆنی لەدەروازە سنوريیەکان ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، فەرمانی خێراکردنی مامەڵە گومرگییەکان و لابردنی ڕۆتین لەدەروازەکان دەردەکات.


فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانی بۆ بارەگای دەستەی گشتیی گومرگەکان ئەنجامدا، بەمەبەستی ئاگاداربون لەچۆنیەتی بەڕێوەچونی کارەکان و بەدواداچون بۆ پلانەکانی پەرەپێدانی سیستەمی گومرگی وڵات.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی عێراق، فالح ساری کۆبونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ کادرانی دەستەکەدا ئەنجامدا، لەکۆبونەوەکەدا ئاستی ئەدای ناوەندە گومرگییەکان و هەنگاوەکان بۆ گەشەپێدانی کارگێڕی خرانەڕو.

لەبەشێکی دیکەی سەردانەکەیدا، فالح ساری لەگەڵ تیمی "ئۆنکتاد" و تیمی نیشتمانیی سیستەمی "ئەسیکۆدا" کۆبوەوە، بۆ بەدواداچونی قۆناغەکانی جێبەجێکردن و پەرەپێدانی سیستەمەکەو پلانەکانی تەواوکردنی پڕۆژەی بەدیجیتاڵیکردن، کە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی چاودێری و کۆتاییهێنانە بەمامەڵەی کاغەز.

وەزیری دارایی جەختی لەسەر گرنگیی بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای گومرگی و توندکردنەوەی رێکارە چاودێرییەکان کردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئاماژەی بەوەش کرد، پەرەپێدانی کەرتی گومرگ یەکێکە لەڕێڕەوە ستراتیژییەکان بۆ زیادکردنی داهاتی نانەوتی و بەهێزکردنی سەرچاوە داراییەکانی دەوڵەت.

وەزیری دارایی ڕێنمایی دا بە چارەرکردنی کێشەی جەنجاڵی لە هەندێک لە ناوەندە گومرگییەکان و خێراکردنی رێکارەکان و ئاسانکاری بۆ مامەڵەی بازرگانان، بە جۆرێک کە خزمەت بە گەشەی ئابووری و ئاسانکاریی جووڵەی بازرگانی بکات.