شارپرێس:
ئەمڕۆ پێنجەمین كۆنگرەی دەم پارتی لە ئەنكەرە دەستیپێكرد و تێیدا تولای هاتیمۆغولاری و تونجەر باكرهان وەك هاوسەرۆكی گشتی پارتەكە هەڵبژێردرانەوە.
پێنجەمین كۆنگرەی گەورەی ئاسایی دەم پارتی لە ئەنكەرە بەڕێوە دەچێت و لە كۆنگرەكەدا چەندین نوێنەری شارەكانی باكوری كوردستان و توركیا بەشدارییان كرد.
هەروەها نوێنەری پارت و لایەنە سیاسییەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارییان لە كۆنگرەكەدا كرد.
لە كۆنگرەكەدا هاوسەرۆكانی دەم پارتی تولای هاتیمۆغولاری و تونجەر باكرهان قسەیان كرد، دوای وتارەكان، ڕاپۆرتی چالاكی و دارایی خوێندرایەوە. دوای ڕاپۆرتی چالاكی و خەرجییەكان، ئەنجومەنی ژنان و ئەنجومەنی لاوان ڕاپۆرتی چالاكییەكانی خۆیان پێشكەش كرد.
پاشان، هەڵبژاردنی هاوسەرۆكان ئەنجام درا، نزیكەی ٦٠٠ نوێنەر دەنگیان دا و لە ئەنجامی دەنگدانەكەدا تونجەر باكرهان و تولای هاتیمۆغولاری وەك هاوسەرۆكی گشتی هەڵبژێردرانەوە.