شارپرێس:
ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا (EIA) ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق بۆ ئەمریکا لەهەفتەی ڕابردودا دەستیپێکردوەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەدێت کە هەفتەی پێشتر ئاستی هەناردەکە گەیشتبوە "سفر".
بەگوێرەی داتاکانی ئەو دامەزراوەیە، تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لەو ماوەیەدا 38 هەزار بەرمیل بوە لەڕۆژێکدا، بەمەش عێراق لەپلەی نۆیەمی لیستی ئەو وڵاتانەدا دێت کە نەوت بۆ ئەمریکا دابیندەکەن.
لەبەرامبەردا، وڵاتی کەنەدا بەجیاوازییەکی زۆر گەورە لەپێشەنگی لیستەکەدایەو ڕۆژانە 4.011 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕەوانەی ئەو وڵاتە کردوە.
ڕیزبەندی گەورەترین دابینکەرانی نەوت بۆ ئەمریکا لەهەفتەی ڕابردودا بریتین له:
1ـ کەنەدا: 4.011 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا.
2ـ ڤەنزوێلا: 598 هەزار بەرمیل.
3ـ عەرەبستانی سعودی: 379 هەزار بەرمیل.
4ـ مەکسیک: 210 هەزار بەرمیل.
5ـ بەرازیل: 137 هەزار بەرمیل.
6ـ کۆڵۆمبیا: 111 هەزار بەرمیل.
7ـ ئیکوادۆر: 101 هەزار بەرمیل.
8ـ نایجیریا: 71 هەزار بەرمیل.
9ـ عێراق: 38 هەزار بەرمیل.
10ـ لیبیا: ههزار بەرمیل.
ئەم ئامارانە دەریدەخەن کە پاڵاوگەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی سەرەکیو نزیکەی تەواوەتی پشت بەنەوتی کەنەدا دەبەستن بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکانیان، لەکاتێکدا هەناردەی وڵاتانی دیكهى بەرهەمهێنەر لەئاستێکی کەمو جیاوازدایە.
