شارپرێس:
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا (CENTCOM) ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند سێ كەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی لەناوبردووە، دوای ئەوەی ئێران دوو كەشتی جەنگی هێزی دەریایی ئەمریكای كردە ئامانج.
سێنتكۆم لە پۆستێكدا لە پلاتفۆرمی ئێكس ڕایگەیاندووە كە هێزەكانیان لە ٥ی ئەیلولدا هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر سێ كەشتی نەوتهەڵگری نەوتی خاوی ئێران دەستپێكردووە.
سێنتكۆم دەڵێت، "بە سەركەوتوویی چەندین هێرشی ئێرانیان پووچەڵكردەوە و زیانی گیانی بە هێزەكانی ئەمریكا نەگەیشتووە."