بەهۆی تەقینەوەی تانكەرێكەوە لەسنە 10 كەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 404 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 ئەمڕۆ شەممە بەهۆی تەقینەوەی تانكەرێكی سوتەمەنی لەسنوری پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان 10 كەس گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی سەرچاوەكان، تانكەرێكی سوتەمەنی لەسەر ڕێگای خێرای سنە بۆ هەمەدان تەقیوەتەوە و سوتاوە.

سەرچاوەكان دەڵێن، بەهۆی ئەم ڕووداوە 10 كەس گیانیان لەدەستداوە.