سێنتكۆم: گەمارۆی سەر ئێران بەردەوامەو ئاڕاستەی 92 كەشتیمان گۆڕیوە

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 186 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا (CENTCOM) ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، هێزەكانیان بەردەوامن لە جێبەجێكردنی گەمارۆی دەریایی  سەر ئێران.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە، تا ٦ی ئەیلول هێزەكانی ئەمریكا ئاڕاستەی ٩٢ كەشتی بازرگانییان گۆڕیوەو سێ كەشتییان لەكارخستووە و دوو كەشتییان پشكنیوە بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونی تەواو بە گەمارۆكانەوە.

 پێشتر فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (CENTCOM) ئاشكرای كردبوو، دوای ئەوەی ئێران دوو كەشتی جەنگی هێزی دەریایی ئەمریكای كردە ئامانج، سێ كەشتی نەوتهەڵگری سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانیان لەناوبردووە.