رەگەزنامە رێگرە لەچوونی نیمار بۆ بەرشەلۆنە

وەرزش

05/07/2019‌ 437 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی رێگرییەكی ئاشكراكرد، كە دەبێتە بەربەست لەبەردەم نیمار داسیلڤای بەرزایلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بۆ یانەی بەرشەلۆنە.

رۆژنامەكە ئاشكرایكرد، بەهۆی ئەوەی نیمار هێشتا رەگەزنامەی ئەوروپی نییە، ناتوانێت روو لەیانەی بەرشەلۆنە بكات، چونكە زیاتر لەسێ‌ یاریزانی بیانی هەیە.

نیماری 27 ساڵ ساڵی 2013 رووی لەیانەی بەرشەلۆنە كرد، كە بڕیاربوو ساڵی 2017 رەگەزنامەی ئیسپانی وەربگرێت، بەڵام بەرچوونی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان ئەوە هەڵوەشایەوە.

لەئێستادا یانەی بەرشەلۆنە لەهەوڵدایە بۆ ئەوەی نیمار بگەڕێنێتەوە ریزی یانەكەی، كە بۆ ئەوەش دەستی بەهەوڵەكانی كردووە.

هـ ـ ح