زاناكان گونجاوترین پلەی گەرمی بۆ دەستكەوتنی خەوێكی خۆش ئاشكرادەكەن

تەندروستی

08/07/2019‌ 1071 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زاناكانی سویسرا لێكۆڵینەوەیەكیان كردووە بۆ زانینی كاریگەری پلەكانی گەرمای دەوروبەر لەسەر خەوی مرۆڤ و خەونەكانی .

لێكۆڵینەوەكە لەسەر دوو گرووپ لەمشكی تاقیگەیی كراوە بەجۆرێك گرووپی یەكەم مشكی ئاسایی بوون و گرووپی دووەمیش مشكی دەستكاریكراو بوون، هەروەك  ئەو خانە دەماریانەی بەرپرسن لە ئاماژەی خێرایی خەوتن دابرێنراون .

زاناكان چاودێری كوالێتی خەوی مشكەكانیان كردووە بەپێی پلەی گەرمییە جیاوازەكان و گرنگی تایبەت بە قۆناغی خێرایی خەوتنیان دراوە، كە چالاكییەكانی مێشك زیاد دەكات و لەو قۆناغەدا خەون  بینین روو دەدات .

ئەنجامەكان ئەوەیان پیشانداوە، كە لە پلەی گەرمی بەرز ماوەی قۆناغی خەوتنی خێرا لای مشكەكانی گرووپی یەكەم زیاد دەكات، لەكاتێكدا هیچ گۆڕانكارییەك لای مشكە دەستكاریكراوەكان رووی نەداوە .

بەو شێوەیە زاناكان جەختیانكردووەتەوە، كە بەرزی پلەی گەرمای هەوای ژوور بەشێوەیەكی ئەرێنی كاریگەری دەبێت لەسەر كوالێتی خەو ، چونكە قۆناغی خەوی خێرا درێژ دەكاتەوە، كە تێیدا مێشك چالاكییەكانی زیاد دەبێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی