نرخی نەوت لەبازاڕەكانی یهان بەرزبوونەوەیەكی گەورە تۆمار دەكات

جیهان

11/07/2019‌ 970 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركرد، كە رێژەی بەرزبوونەوەكەی لەماوەی یەك رۆژدا گەیشتە 4.5%.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنتی پێوانەیی جیهانی بە 67.01 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 2.85 دۆلار بەرێژەی 4.44% بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە لەكۆتا مامەڵەكان 2.60 دۆلار بەرێژەی 4.50 بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 60.43 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەو داتایانەوە هەیە كە باس لەكەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا دەكەن‌و ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوەو رەنگە نرخەكەی زیاتریش بەرزبێتەوە.

هـ ـ ح