شارپرێس:
نرخی نەوت روو لەنزمبوونەوە دەكاتەوە، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی برێنتی جیهانی 65 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 63.18 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 89 سەنت بەرێژەی 1.6 دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی 55.88 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی پەیوەندی بەزۆربوونی بەرهەمی چەند وڵاتێكی بەرهەمهێنو كەمبوونەوەی خواست لەسەری هەیە.
هـ ـ ح