شەڕ لەگەروی هورمز.. ئەمریكا دەیەوێـت روسیا دژی ئێران بوەستێتەوە

جیهان

25/07/2019‌ 1613 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە ژێر ئەم ناونیشانەدا " سێرگی ئكسیونوڤ" وتارێكی لە گۆڤاری " سفوبودنایا پرسیا" نوسیوە، دەربارەی ئەگەری بەشداری كردنی روسیا لە هاوپەیمانییەكی سەربازی بۆ زامنكردنی دەریاوانی لە گەروی هورمز.

لە وتارەكەدا هاتووە: لەكارەكانی هەبوونی سوپای روسیا لە گەروی هورمز ئەوەیە كاریگەری لەسەرخۆی هەبێت لەسەر تاران و واشنتۆن، كە مۆسكۆ دەتوانێت هەردوولا لە توندڕەوی دوور بخاتەوە، كە بەرەو ململانێیەكی توند دەڕوات و ئەمەش جیهان رازیدەكات.

لە پێناو ئەمەدا، پێویستە لەسەر مۆسكۆ ببێتە ئەندامی هاوپەیمانی ئەوانەی داوای زەمانەتی دەریاوانی لە گەروی هورمز دەكەن، دیارە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا مایك پۆمپیۆ لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا باسی لە نیازێك كردبوو بۆ دروست كردنی جۆرێك لەم هاوپەیمانیەتیە.

لەو رووەوە، گەورە توێژەر لە پەیمانگەی لێكۆڵینەوەی رۆژهەڵاتی سەر بە ئەكادیمیای زانستی روسی ڤلادیمیر ساجین وتی: ناتوانم دەربارەی كرملین قسە بكەم، بەڵام پێدەچێ كەس لە گەروی هورمز چاوەڕوانمان نەكات. ئەو نەوتەی لەوێیە نەوتی ئێمە نییە، بەڵكو هی عەرەبە: ئەو نەوتە لە سعودیەو كوێت و قەتەرو ئیماراتەوە دێت. بڕوا ناكەم ئەم وڵاتانە رازی بن لەسەر بەشداری كردنی روسیا لە ئێشكگرتنەكاندا. هەروەها ئەگەر هاوپەیمانێتی ئەمریكی لە گەروی هورمز ئەگەر روسیای تیا نەبێت چەندین كاردانەوە لە وناوچەكەدا دروست دەكات.

لەلایەنی تەكنیكییەوە، داخستنی هورمز ئاسانە، تا ئەو رادەیەی دەكرێت شێوەی سەربازی بۆ ئەو مەبەستە بەكارنەهێنرێ. بۆ داخستنی گەروەكە ئێران تەنها پێویستی بە نقومكردنی چەند كەشتیەكی گەورەیە لەوێدا, ئەگەر ئەمە روویدا ، ئەمریكی و بەریتانی و ئیسرائیل و عەرەبەكان هێرش دەكەنە سەر ئێران، بە دوور دەزانرێت پرۆسەی زەمینی رووبدات وەك ئەوەی لی عێراق روویدا، بەڵكو گورز لەچەند ئامانجێكی دیاریكراو دەوەشێنرێ، رەنگە هەر بەراستی پەنتاگۆن خۆی بۆ ئامادە كردبێت.

لە بۆچوونی توێژەر لە كاروباری ئەمریكی و شارەزا لە ناوەندی توێژینەوەی ئەمنی سەر بە ئەكادیمیای روسی بۆ زانست (قوستەنتین بلوخین) : ئەمریكا لە رووی بنەماوە نایەوێ سەقامگیری لە گەروی هورمز هەبێ، بەڵكو بە پێچەوانەوە بەدوای ئاژاوەدا دەگەڕێ.

ئەمریكییەكان وەك روسیا دەوڵەمەندە، ئەوان پێویستیان بە پاساو هەیە تاكو فشار لە ئێران بكەن. پێویستە هەموو شتەكان شەرعی بن. وەك ئەوەی ئەڵێن: تەماشا بكەن ئێران چەندێ خراپە كارە، پاشان بە پێكەوە كار بكەین و هاوپەیمانێتی پێك بێنین.

هەر پرۆسەیەكی دانوستان روەو سەقامگیری لە ناوچەكەدا زیان بە بەرژەوەندیەكانی واشنتۆن دەگەیەنێت، كەواتە ئەمریكا دانوستانی تەنها بە مەرجەكانی خۆی دەوێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا