ئەردۆغان بڕیارەكەی پۆتین بۆ هەڵوەشانەوەی ڤیزا لەنێوان توركیاو روسیا بەرزدەنرخێنێت

جیهان

27/07/2019‌ 831 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ‌بڕیاری هەڵوەشانەوەی ڤیزا بۆ ئەو كەسە توركانەی سەردانی روسیا دەكەن بەرزدەنرخێنێت‌و بە بەرهەمی گفتوگۆی بەردەوامی نێوان هەردوو وڵاتی دەداتە قەڵەم.

ئەردۆغان لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی مالیزیا مەهاتیر محەمەد لە كۆمەڵگەی سەرۆكایەتی ئەنقەرەدا وتی: هەڵگرتنی ڤیزا بۆ خەڵكی توركیا بەرهەمی گفتوگۆی نێوانمان و پەیوەندی باشی نێوان هەردوولایە. 

ئەو وتیشی: ماوەیەك لەمەوپێش پۆتین پەیمانی دا و ئێستاش لەسەر زەمین و بە واقیعی جێبەجێیكرد.

لەرۆژی پێنج شەممەی رابردوودا، ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا مەرسومێكی واژووكرد دەربارەی هەڵوەشانەوەی هەندێك رێكاری ئابووری سەپاو بەسەر توركیادا، بە شێوەیەك ئێستا هەندێك لە چینەكانی كۆمەڵگەی توركی دەتوانن بە بێ وەرگرتنی ڤیزا سەردانی روسیا بكەن.

پۆتین لە فیبرایەری 2019 مەرسومێكی واژووكرد تێیدا ڤیزای چونوە نێو خاكی روسیای بۆ هەلگَرانی پاسپۆرتی فەرمی توركیا و بازرگانەكان و شۆفێری بارهەڵگرەكان هەڵوەشاندەوە.

پێش ئەوەش روسیا لە ساڵی 2016دا و دوای خستنە خوارەوەی فرۆكەیەكی روسی لەلایەن توركیاوە لەسەر ئاسمانی سوریا كاری بەرێككەوتنامەكەی لەگەڵ ئەنقەرە هەلپەسارد، كە رێگەی بە توركەكان دەدا بەبێ ڤیزا بچنە نێو خاكی روسیا و بۆ ماوەی 30 رۆژ بمێننەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە