رۆڵی بنكەی ئەمیر سوڵتان بۆ هێرشكردنە سەر ئێران

جیهان

27/07/2019‌ 3005 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەژێر ئەو ناونیشانەدا یفگینی دامانتسیف لەگۆڤاری (فوینیە ئوبزرینیە) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، دەربارەی دوو بژاردە بۆ پەرەسەندنەكانی ناوچەی كەنداو، یەكێكیان ئەنجامدانی هێرشێكی ئاسمانی و رۆكێتیە بۆ سەر ئێران.

بەپێی راپۆرتەكە، ئێستا تێبینی دەكرێت ئاراستەكە تا رادەیەكی زۆر جێگای نیگەرانی بێت لەتێكچوونی دۆخی سترایتجی لەناوچەی كەنداو، بە شێوەیەك وەزارەتی بەرگری ئەمریكا و بەریتانیا و ئیسرائیل و وڵاتانی هاوپەیمانی عەرەبی دژی ئێران لەنێوان دوو بژاردەدا بن بۆ پرۆسەیەكی سەربازی دژی كۆماری ئیسلامی: یەكەمیان ، داخستنی بەندەرەكانی ئێرانە، پاشان رێگرتنە لەهەناردەی نەوت و بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵتونی رەش بۆ ئاستێكی چاوەڕواننەكراو، دووەم: زاڵبوونی سەربازی و سیاسی گشتگیرە.. لەمیانی هێرشی رۆكێتی بۆسەر ژێرخانی ئێران، سەربازی و پیشەسازی.

لە كاتێكدا ئاژانسە هەواڵییەكان ئامانجی سێبەر، كە لەسەرەوە باسكراوە بۆ بژاردەی یەكەم دەچن، ئاماژەكانی لێكۆڵینەوەی چالاك بۆ بژاردەی دووەم، خۆی لە كارێكی سەربازیدا دەبینێتەوە، ئەویش بە پرۆسەیەكی ئاسمانی ستراتیجی لەناكاو دژی ئێران، كە ئێستا بە وردیەكی زۆرەوە دەگوزەرێ.

قسەكە لەسەر شوێنی تایبەتی بنكەی ئەمیر سوڵتانی ئاسمانییە، كە سەركردایەتی ئەمریكا هەڵیبژاردووە بەوەی، شوێنی یەكەیەكی ئەمریكییە و 500 سەربازی تێدایە، لە هەمان كاتدا فرۆكەخانەیە بۆ پرۆسەی فرۆكەكانی ئەمریكی لەنەوەی پێنجەم (رابتور F-22A)، ئەمە جگە لەوەی كۆسیستەكی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتی تێدایە.

لێرەدا پرسیارێك دروست دەبێت، سیفەتە كارپێكراوەكان و تەكتیكی ( بۆ جێبەجیكردنی پرۆسەی ئاسمانی فراوان دژی ئێران)، كە زۆر بەهێزترە لە بنكەی (العدید) لە قەتەر یان (الشیخ عیسی) لە بەحرەین چییە؟ زانراوە بنكەكەی بەحرەین تەنیا 250 بۆ 270 كلم لە هەردوو پارێزگای هرمزغان و فارسەوە دوورن، لە كاتێكدا بنكەی ئەمیر سولتان 750 بۆ 850 كلم لەگۆرەپانی پرۆسەی چالاكییەكانەوە دوورە.

وەڵامی پرسیارەكە خۆی لە ژمارەی رۆكێتەكانی فاتیح و هورمز زو الفقار ی بالیستی و تایبەتمەندی پرۆسەیی و تەكتیەكانیانەوە دەبینێتەوە، سەرەرای رۆكێتە بالیستیە ناوەند مەوداكان (شەهاب و قەدر)، كە لە چوارچێوەی یەكە رۆكێتییەكانی سوپای پاسدارانی ئێرانیدان و ئامادەن بۆ ئەوەی لەبەرانبەر هەر هێرشێكی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیدا بەكاربهێنرێن.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا