مانچستەر یونایتید بەمەرج رازییە لۆكاكۆ روو لەیۆڤانتۆس بكات

وەرزش

28/07/2019‌ 363 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی مانچستەر یونایتید رازی بووە بەچوونی رۆمیلۆ لۆكاكۆی بەلجیكی روو لەیانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی بكات، بەڵام بۆ ئەوە مەرجی هەیە.

بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیل، یانەی مانچستەر خواستی هەیە گرێبەست لەگەڵ یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس دۆگلاس كۆستا بكات، ئەوەشی كردووەتە مەرج بۆ دەستبەرداربوونی لۆكاكۆ بۆ یانە ئیتالییەكە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە یانەی مانچستەر ئامادەیە برێك پارەو لۆكاكۆ بداتە یانەی یۆڤانتۆس، بەڵام لەبەرانبەر ئەوەدا كۆستای دەوێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆ هەیە، كە یانەی ئەنتەرمیلان هەوڵی هەیە بۆ ئەوەی رۆمیلۆ لۆكاكۆ لەیانەی یۆڤانتۆس بكرێت.
هـ ـ ح