لیڤەرپوڵ ئامانجەكەی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید دەكرێت

وەرزش

29/07/2019‌ 472 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی لیڤەرپوڵ كڕینی یاریزانی لاوی خولی ئینگلیزی هارڤی ئیلیۆتی راگەیاند، كە لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.

لیڤەرپوڵ لەئەژمارەتایبەتەكانی كڕینی ئەو یاریزانە لاوەی راگەیاندووە، كە بەخێرهاتنی ئەو یاریزانەی كردووە بۆ یانەكە.

ئەو یاریزانە تەمەنی 17 ساڵەو یاری بۆ لاوانی هەڵبژاردەی ئینگلیتەرا كردووەو پێشتر یانەی ریاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە هەوڵی كڕینی ئەو یاریزانەیانداوە.

هارڤی ئیلیۆت بچووكترین یاریزان بووە، كە لەخۆی ئینگلیزی بۆ یانەی فۆڵهام یاری كردووە، كە تەمەنی تەنیا 16 ساڵ‌و 30 رۆژ بووە.

هـ ـ ح