شارپرێس:
كۆمپانیای Fujifilm كامێرایەكی چاودێریی نوێی ئاشكراكردووە، توانایەكی وێنەگرتنی زۆر ئاست بەرزی هەیەو دەتوانێت لەدووری ١٠٠٠ مەترەوە تابلۆی ئۆتۆمبیل بخوێنیتەوە .
ئەوانەی پەرەیان بەو كامێرایە داوە دەڵێن: كامێراكە دەتوانێت لەدوورییەكی زۆرەوە بەكوالێتییەكی بەرز شتەكان بخوێنێتەوە، ئەوەش لەبەر ئەوەی سیستەمی نزیككردنەوەی بەتوانای x40 بۆ دانراوە .
جگە لەوە راددەی هەستەوەری كامێراكە بەگوێرەی ستانداردەكانی وێنەگرتنی پیشەیی دەگاتە 819200 ، ئەوەش وایلێدەكات، كە لەتاریكی و كەشوهەوای خراپ و لەكاتی بوونی تەمومژیشدا وێنەی كوالێتی بەرزبگرێت ، خاوەنەكەشی دەتوانێت لەدووری ٣ كیلۆمەترەوە تێبینی جوڵەی كەسێك بكات .
ئەم كامێرا نوێیە SX800 سیستەمێكی ئۆتۆماتیكی تێدایە بۆ جێگیركردنی دیمەنەكان لەكاتی لەرزینەوەی ، هەوڵدەدات، كە لەماوەی ٠،٣ چركەدا دیمەنەكە جێگیربكات، دەشتوانرێت وەكو كامێرای چاودێریی جوڵاو لەسەر ئۆتۆمبیلەكان دابنرێت.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی