پەرلەمانى عێراق داوا لە دیوانى چاودێرى دارایی دەکات وردبینى لە ژمارەى فەرمانبەرانى هەرێم بکات

عیراق

01/08/2019‌ 764 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جێگرى یەکەمى پەرلەمانى عێراق داوا لە دیوانى چاودێرى دارایی دەکات وردبینى لە ژمارەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بکات.

 

لەمیانى کۆبوونەوەى لەگەڵ ئەندامانى دیوانى چاودێرى دارایی و  لیژنەى دارایى و نەوت و گاز حەسەن کەعبى جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، پێویستە هەرێم و بەغدا کێشەکانى دارایی و نەوت چارەسەر بکەن، چونکە ئەو کێشەیە هى کابینەکانى رابردووى عێراقەو کۆنترە لەم خولەى ئێستا.

 

جەختیشیکردەوە، سەرجەم کوتلەکانى پەرلەمانى عێراق لەسەر ئەوە کۆکن کە دەبێت کێشەکانى هەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێن و کۆتایی بە دۆسییە هەڵپەسێردراوەکان بهێنن.

 

هەروەها جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق داواى لە دیوانى چاودێرى دارایی کرد، وردبینى لە ژمارەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بکات کە یەکێکە لەکێشەکانى هەولێرو بەغدا.

 

کەعبى ئەوەشى خستەڕوو ئەوان پێداگریان کردوە لەسەر ئەوەى بودجەى هەرێمى کوردستان رەوانە بکرێت و هەرێمیش ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستى سۆمۆ بکات.

س.هـ