بڕیارەكەی ترامپ نزمبوونەوەیەكی گەورە بە نرخی نەوت تۆماردەكات

جیهان

02/08/2019‌ 612 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو بڕیارەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا دای بۆ زیادكردنی باج لەسەر گورمرگی كەلوپەلی چینی، دابەزینێكی گەورەی بە نرخی نەوت تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 4.55 دۆلار بەرێژەی 6.99% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 60.50 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 4.63 دۆلار بەرێژەی 7.9% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی 53.95 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دۆناڵد ترامپ رۆژی پێنج شەممە بڕیاریدا بەرێژەی 10% گومرگی سەر كاڵای چینی زیاد بكات، كە هاوردەی ئەمریكا دەكرێت، ئەوەش كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕی نەوت دانا.

هـ ـ ح