"پێكسێڵ 4".. شۆڕشێك لەبواری مۆبایلی زیرەك كە بێ دەستلێدان كاردەكات

هەمەڕەنگ

02/08/2019‌ 483 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای گوگڵ بەرهەمێكی نوێی لەجیهانی مۆبایلە زیرەكەكان ئاشكراكرد، خۆی لە مۆبایلی "پێكسێڵ٤" دەبینێتەوە و بێ دەستلێدان كاردەكات ."

"پێكیسێڵ ٤"، كە لەسەرەتای پایزی داهاتوو دەخرێتە بازارەوە ، بەشۆرشێكی تری جیهانی مۆبایلە زیرەكەكان دادەنرێت، بەجۆرێك دەتوانرێت لەدوورەوە و بێدەستلێدان كاری پێبكرێت.

گوگڵ لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا مۆبایلەكەو چۆنییەتی كاركردنی ئاشكراكردووە ، بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكە دوای ئەوە دێت، كە لەمانگی حوزەیران كۆمپانیاكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بۆیەكەمجار مۆبایلەكەی ئاشكراكرد .

گوگڵ لەڤیدیۆكەیدا ئەوەی دەرخستووە، كە چۆن بەكارهێنەران دەتوانن لەدوورەوەو بێ دەستلێدان كار بە مۆبایلەكە بكەن ، ئەوەش تەنیا بە ئاماژەكردنی دەست .

یەكێكی تر لە تایبەتمەندییەكانی  (Pixel 4) ئەوەیە، كە قفڵی مۆبایلەكە تەنیا بەسەیركردن و هاوشێوەی كەكنیكی كاركردنی   (Face ID)مۆبایلەكانی ئایفۆن دەكرێتەوە ، بەڵام گوگل دەڵێت: تایبەتمەندی مۆبایلەكەی ئێمە زۆر سەلامەتترە .

بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی گوگڵ بڵاویكردووەتەوە بەكارهێنەران دەتوانن بێ دەستلێدان ئاڵوگۆڕ بە مۆبایلەكان بكەن ، هەرچی كامێرای پێشەوەی  (Pixel 4) پێشكەوتووترین كامێرای هەیە بە بەراورد بە مۆبایلە ڕكابەرەكانی گوگڵ .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی