یــوانــی چــیــنــی جــێــگــەی دۆلاری ئــەمــریــكــی دەگــرێــتــەوە

جیهان

03/08/2019‌ 1043 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەژێر ئەو ناونیشانەدا مەكسیم كازانین لەگۆڤاری "كۆرییر" بۆ پیشەسازی سەربازی راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، كە دەربارەی زیادبوونی بەكارهێنانی یوانی چینی لە جیهاندا و پێشبینی ئەوە دەكرێت لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا جیگای دۆلار بگرێتەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، گۆڕانكارییەكان لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی و بازاڕی دراوەكان ماوەیەكی درێژە دەستی پێكردووە، چینییەكان بە شێوەیەكی وردە وردە خۆیان بۆ دەركەوتنی یوانی ئاڵتونی ئامادە دەكەن.

لەو بارەیەوە ژمارەیەك هەنگاو گیراونەتە بەر یوان لە سەبەتەی دراوە یەدەگەكان، هەندێك لە وڵاتان و لە نێویاندا وڵاتانی كەنداو و كۆمارەكانی ئاسیای ناوەڕاست و بەتایبەتی كازاخستان لەحسابەكانیاندا لەگەڵ چین رووەو بەكارهێنانی یوان دەچن و خۆیان بە سیستەمی پێدانی چینییەوە دەبەستن. 

لە ئێستاشدا یوان رۆڵی دراوێكی هەرێمایەتی دەبەستێت، بەڵام لە ماوەیەكی كەمدا و نزیكەی پێنج ساڵی تر دەبێتە یەكەم لەسەر ئاستی جیهان.

لەماوەی سێ مانگی رابردوودا، پەكین بە شێوەیەكی بەرنامە بۆ دڕێژراو خۆی لە قەرزەكانی حكومەتی ئەمریكا رزگار كردو پرۆسەی كڕینی زێڕ و كانزا بەنرخەكانی چڕ كردەوە لەبەر ئەوە، پێدەچێت لە ئایندەیەكی نزیكدا ببێتە دراوێكی ئاڵتونی، ئەمەش لەلایەن دەسەڵاتدارانی چینەوە بە جێگیری هیوای بۆ دەخوازن.

بەگوێرەی هەندێك خەمڵاندن، نزیكەی 10 تریلیۆن یوان لەئابووری جیهاندا دەستاودەستیان پێدەكرێت، دەبێت پارێزگاری لەو بڕە دەستاودەستكراوە بكرێت، لە هەمووشی گرنگتر، بەهێزكردنی دۆخی خودی دراوەكەیە، كە بەرەبەرە ژمارەیەكی زۆر لە وڵاتان بە هەر رێگایەك بێت بەشداریدەكەن لە پرۆژەی جیۆ ئابووری ستراتیجی چینی (یەك پشدوێن- یەك رێگا) بۆ یوان، یان رووەو چارەسەر كردنی ئالوگۆڕ بە دراوی نیشتمانی، پرسیاری ناوەندی لە پەرەپێدانی ئەم پرۆسەیەدا بەدەوری خێرایی وەڵامدانەوەی یاسا دانەرەكان لە هەر وڵات و دامەزراوەیەكدا دەخوڵێتەوە.

ئەوەی جێگای گرنگی پێدانە ئەو وڵاتانە كەلوپەلەكانیان دەردەهێنن و روەو بەكارهێنانی یوان دەچن، ئەمەش لە دیدی منەوە گرنگترین سەركەوتنە بۆ سیاسەت و دیبلۆماسیەتی چینی، لەبەر ئەوە بەهۆی ئەم برەودانە بە یوان، بەرە بەرە و هەنگاو بەهەنگاو دۆلار سەرەنجڕاكیشان بەلای خۆیدا لە دەست دەدات، ئێستا پیاوە بازرگانەكانی چین لە مامەڵە كردنیان بە دۆلار هیچ قازانجێك بەدەست ناهێنن، ئەوان لە نرخی سەرف كردندا زیان دەكەن، ئەمەش بابەتێكی زۆر جدیە، بەوەی ئابوری جیهان ئێستا لە رۆژهەڵاتدایە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە