ریاڵ مەدرید گرێبەستێكی تر یەكلادەكاتەوە

وەرزش

03/08/2019‌ 576 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە 24 سەعاتی تر گرێبەستێكی تریەكلابكاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لەكڕینی پۆڵ بۆگبای فەرەنسی‌و یاریزانی مانچستەر یوتایتید بێ‌ هیوا بوو.

بەپێی رۆژنامەی "ریكۆرد"ی پرتوگالی، یانەی ریاڵ مەدرید دەستی بەگفتوگۆ لەگەڵ برۆنۆ فرناندیز، یاریزانی یانەی سپۆرتنگ لشبۆنە كردووە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە 24 سەعاتی داهاتوو گرێبەستی ئەو یاریزانە یەكلابكاتەوەو بیكاتە مەدریدی.

هەروەها رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، ریاڵ مەدرید، گرێبەستێكی 60 ملیۆن یۆرۆیی بۆ كڕینی ئەو یاریزانە ئامادەكردووە، كە هەریەكە لەیانەكانی تۆتنهام‌و مانچستەر یوتایتیدی ئینگلیزیش لەسەر هێڵن بۆ كڕینی یاریزانەكە.

هـ ـ ح