ئەنتەرمیلان دەیەوێت بەگرێبەستێكی ئاڵووگۆڕ دیبالا بكرێت

وەرزش

06/08/2019‌ 616 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی ئیتالیا ئاشكرایانكرد، كە یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتالی دەیەوێت یاریزانی ئەرجەنتینی‌و یانەی یۆڤانتۆس پاولۆ دیبالا بكرێت.

بەپێی رۆژنامەی "لا ریبوبلیكا" ئەنتەرمیلان دەیەوێت لەم هاوینە گفتوگۆ لەگەڵ یۆڤانتۆس بكات، بۆ ئەوەی دەستبەرداری تواناكانی دیبالا بێت.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، یانەی ئەنتەر دەیەوێت بەگرێبەستێكی ئاڵووگۆڕ ئەو یاریزانە بكرێت، ئەوەش بە گۆڕینەوەی ماورۆ ئیكاردی ئەرجەنتینی بەو یاریزانە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی رابردوو دەنگۆ هەبوو، كە یانەی مانچستەر یونایتید دەیەوێت لەم هاوینە دیبالا بكرێت، بەڵام بەم دوایانە راگەیەنرا، كە یانە ئینگلیزییەكە لەكڕینی ئەو یاریزانە پاشەكشە بكات.

هـ ـ ح