شارپرێس:
ئه‌مشه‌و وه‌رزی نوێی خولی ئینگلیزی ده‌ستپێده‌كات، بۆ ئه‌م وه‌رزه نوێیه‌ش كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی له‌یاساكانی خوله‌كه‌دا كراوه.
له‌یه‌كه‌م یاریی خوله‌كه كه له‌نێوان لیڤه‌رپوڵ و نۆریچ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌رزی نوێی خولی ئینگلیزی ده‌ستپێده‌كات.
هاوشێوه‌ی وه‌رزی پێشوو دوو یانه‌ی به‌هێز بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر خوله‌كه‌دا له‌م وه‌رزه‌دا لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر سیتییه، دوای ئه‌وانیش تۆتنهام ناوی دێت، هه‌رچی چێڵسییه هێشتا دیار نییه كه فرانك لامپارد بوه‌ته ڕاهێنه‌ری ئاستی چۆن ده‌بێت، هه‌ریه‌كه له‌مانچسته‌ر یونایتد و ئارسیناڵیش پێناچێت ئاماده‌بن بۆ كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پریمه‌رلیگی ئه‌مساڵ.
له‌م وه‌رزه نوێیه‌ی خولی ئینگلیزی سیستمی ڤار به‌كارده‌هێندرێت، ئه‌وه‌ش به‌گۆڕانكارییه‌كی نوێی خوله‌كه داده‌نرێت.
ڕ . ج