یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئەوروپا لەئەستەنبوڵ بەرێوەدەچێت

وەرزش

13/08/2019‌ 404 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەكانی لیڤەرپوڵ و چێڵسی ئینگلیزی لە ئیستانبوڵ بۆ بردنەوەی 44ەمین جامی سوپەری ئەوروپا بەڕێوەدەچێت رووبەڕووی یەك دەبنەوە.

یارییەكە سبەی چوار شەممە لەشاری ئەستەنبوڵی توركیا بەرێوەدەچێت، كە هەردوو یانە براوەی خولی یانە پاڵەوانەكان‌و یۆروپا لیگ بوون.

جامی سوپەر ئەمجارە خاوەنی دوو پاڵەوانێتیی گەورەی وەرزی رابردووی ئەورووپای كۆكردووەتەوەو بڕیارە سبەی لەنێو یاریگلی ڤۆدافۆن پاركی ئیستانبوڵ بەیەك بگەن.

براوەی جامی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی لیڤەرپوڵ و براوەی جامی لیگی ئەوروپا یانەی جێڵسی، ململانێی بەدەستهێنانی جامی سوپەری ئەوروپا دەكەن.

بڕیارە سبەی كاتژمێر 10:00ی شەو یارییەكە بەڕێوەبچێت و ناوبژیوانی فەڕەنسی ستێفنی فراپارت یارییەكە بەڕێوە ببات.

جامی سوپەری ئەوروپا لەمێژوودا زۆرترین جار لەلایەن یانەكانی ئەی سی میلانی ئیتاڵی و بارسێلۆنای ئیسپانییەوە بەدەستهێنراوە.

ئەو دوو یانەیە توانیویانە هەریەكە پێنج جار نازناوەكە بەدەستبهێنن و بارسێلۆتا چوار جار لەیاریی كۆتاییدا نازناوەكەی لەدەستداوە و میلانیش دوو جار.

هـ ـ ح