ئەمریكا لەپێناو یەپەگە دەستبەرداری مافەكانی خۆی لەسوریا لەبەرانبەر توركیا بووە

کوردستان

15/08/2019‌ 7247 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"هاوژێرەی هاوبەشی نێوان ئەمریكاو توركیا لەسوریا، ناوچەیەكی ئارامی نادڵنیایی و ئارامی"، ناونیشانی راپۆرتێكی ئۆراسیا دەیلییە دەربارەی رێككەوتنی توركیا و ئەمریكا لەسەر حسابی خاكی سوریا.

بەپێی راپۆرتەكە، توركیا وازی لە داگیركردنی نوێی سەربازی هێناوە لەسوریا، ئەمە ئەنجامی سەرەكی رێككەوتنی ئەمریكی – توركییە، كە لە 7ی ئاب دەربارەی ناوچەی ئارام ئەنجامیانداوە. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، سەرەتا ئەنقەرە دۆخەكەی هەڵسەنگاندووە، هەستی بەوە كردووە سنوور بەزاندنی قووڵایی خاكی سوریا، دوای هەردوو ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و چڵە زەیتون وێنەی كۆتایی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وانشتۆن تێك دەدات.

تا ئێستا ناوەڕۆكی تەواوەتی ئەو رێككەوتنە نەزانراوە، كە هەردوو ئیدارەی سەربازی توركیا و ئەمریكا پێیگەیشتوون دوای دانوستانێكی سێ رۆژە لە ئەنقەرە، ئەوەی زانراوە هەردوولا رێككەوتون لەسەر دروستكردنی ناوەندێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەسەر خاكی توركیا بۆ هەماهەنگی كردن‌و ئیدارەدانی ناوچەی ئارامی پلان بۆ دانراو لە باكوری رۆژهەلاتی سوریا.

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەكان، دەستبەرداربوونی ئەمریكییەكان بۆ توركیا خۆی لە داوایەكی ئەنقەرەدا دەبینێتەوە بەوەی قووڵایی ناوچە ئارامەكە 30 بۆ 40 كلم بێت، لای خۆیەوە توركیا دەستبەرداری هەڵوێستێكی بووە، كە ئەمریكییەكان بەشداری بكەن لە ئێشكگرتنەكاندا.

شارەزا توركەكان وای دەبینن واشنتۆن دەیەوێت ناوچە ئارامەكە وەك كارتی سەوداگەری بەكاربهێنێت بۆ زامنكردنی دۆخی یەكینەكانی پاراستنی گەل، لەو هاوكاریكردنەی واشنتۆن لەگەڵ ئەنقەرەدا، ئەمریكا دەیەوێت پارێزگاری لە دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی فورات بكات زەمانەتی بەشەرعیكردنی زاڵبوونی یەكینەكانی پاراستنی گەل بكات لەسەر ئەو ناوچانەی لەژێر دەستیاندایە، كە لە مارسی 2016ەوە فیدراڵییەتی باكووری سوریای لێراگەیەنراوە. 

پێدەچێت ئەمریكییەكان دیدگایەكی ستراتیجی درێژخایەنیان بۆ ناوچەكە هەبێت و لە ئایندەدا یەكینەكانی پاراستنی گەل رۆلێكی سەرەكی دەبینن لە پرۆژەی هەرێمایەتی ئەمریكی، هەروەك نووسەرە توركەكان ئاماژەی بۆ دەكەن.

لە هەمان كاتدا، ئەمریكا وای دادەنێت دامەزراندنی ناوچەی ئارام چارەسەرێكی كاتییە رووەو دادانی سنورێك لە لایەن بەرهەڵستكارانی توركیاوە بۆ ستراتیجیەتە هەرێمایەتییەكەی.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا