چارەنووسی پۆڵ بۆگبا یەكلابووەوە

وەرزش

20/08/2019‌ 587 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئۆلی جۆنار سۆلسكایری نەرویجی‌و راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتید، چارەنووسی پۆڵ بۆگبای فەرەنسی‌و یاریزانی یانەكەی یەكلاكردەوە.

راهێنەرەكەی یانەی مانچستەر یونایتید لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە ترسی لەوە نییە، كە پۆڵ بۆگبا ریزی یانەی مانچستەر جێبهێڵێت: چونكە ئەو یاریزانە یەكلابووەتەوەو لەیانەكە دەمێنێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە بەدرێژایی ئەم هاوینە دەنگۆ هەبوو، كە یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت پۆڵ بۆگبای فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتید دەكرێت.

راهێنەرە نەرویجییەكە باسی لەوەش كرد، پۆڵ بۆگبا یاریزانێكی گرنگە بۆ یانەكەی‌و دەستبەرداری نابن‌و وەك یاریزانی سەرەكیش مامەڵەی لەگەڵ دەكەن.

هـ ـ ح