كۆمپانیای هیۆندای نمایش بەئۆتۆمبیلێكی پێشكەوتوو دەكات

هەمەڕەنگ

20/08/2019‌ 493 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "هیوندای"ی كۆریای باشوور، نمایشی بە ئۆتۆمبیلێكی نوێی كرد، كە لەجۆری كرۆسەو خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

ئۆتۆمبیلەكە لەجۆری CRETA رووی دەرەوەی دیزانێكی جوان پێشكەوتووی هەیەو سەقفەكەشی كراوەی پانۆرۆمییە.

هەروەها لەرووی ناوەوەش كۆمەڵێك تایبەتمەندی هەیەو شاشەیەكی گەورەی لەسەر داشبووڵەكەی هەیە، كە لەمسەو هاوشێوەی ئۆتۆمبیلەكانی "تسلا" و "لاند رۆڤەر" دروستكراوە.

ئۆتۆمبیلەكە دوو جۆر بزوێنەری ئاسایی بەقەبارەكانی 1.6 و 1.5 لیتر بەهێزی 123 و 115 ئەسپ‌و بزوێنەرێكی تۆربینی 1.5 لیتر بەهێزی 150 ئەسپ هەیە، كە بە حەوت گێڕی ئۆتۆماتیكی كار دەكات.

هـ ـ ح