وەزارەتی دارایی عێراق هیچ وادەیەكی بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دیارینەكردووە

عیراق

22/08/2019‌ 2364 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی عێراق هیچ وادەیەكی بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دیارینەكردووە، بەو هۆیەشەوە دیارنییە، كەی دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی پێنج دەكرێت.

ئەحمەد حاجی رەشید، پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی عێراق بۆ شارپرێس وتی: لەبارەی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەم مانگە پەیوەندیم بە وەزارەتی دارایی عێراق كردووە.

ئەحمەد حاجی رەشید وتیشی: وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامیان ئەوە بووە، كە بەردەوام دەبن، لەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

لەبارەی وادەی ناردنی پاری ئەم مانگە، پەرلەمانتارەكەی كورد وتی: هیچ وادەیەك دیارینەكراوە بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند دەنگۆیەك هەبوو، كە ئەمڕۆ پێنج شەممە پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە دەنێرێت‌و دەست بەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دەكرێت.

بەهۆی نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، تائێستا موچەی مانگی پێنجی زۆرێك لەوەزارەتەكان دابەشنەكراوە.

هـ ـ ح

بەپەلە