داوای راگرتنی دەكات
یەكێتی لەهێرشی میدیایی پارتی بۆ سەر بەرپرسەكانی نیگەرانە

کوردستان

25/08/2019‌ 2994 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەو هێرشە میدیاییەی پارتی دیموكرات بۆ سەر بەرپرسەكانی نیگەرانەو داوای راگرتنی كردووە.

ماوەیەكە میدیاكانی سەر بەپارتی دیموكرات، دەستیان بەهێرش بۆ سەر بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی كوردووەو رۆژانە هێرشی توند دەكەنە سەریان، كە بەپێی زانیارییەكان، ئەو هێرشانە بەرپرسانی یەكێتییان نیگەران كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، نیگەرانی بەرپرسانی یەكێتی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە ئەو هێرشە میدیاییە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا خراپ بكات، بۆیە داوای راگرتنی هێرشەكەیان كردووە.

هێرشی میدیایی پارتی بۆ سەر چەند بەرپرسێكی دیاریكراوی یەكێتییە، لەوانە بافێڵ تاڵەبانی‌و لاهور شێخ جەنگی، كە جاری یەكەم نییە هێرش دەكرێتە سەر ئەو بەرپرسانەی یەكێتی.

هـ ـ ح