شیری دایكێك دوای پێنج رۆژ لەلەدایكبوونی منداڵێك دەكوژێت

هەمەڕەنگ

28/08/2019‌ 1489 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەشاری تینمۆس لە هەرێمی دیڤۆنی بەریتانیا رووداوێكی نامۆ روویدا، كاتێك منداڵێكی ساوا گیانی لەدەستدا بەهۆی ئەوەی دایكەكە لەكاتی سكپڕیدا دەرمانی هێوركەری خواردووە. .

رۆژنامەی میترۆ بڵاویكردەوە، لە١٩ی ئاب دادگا گوێی لە گێرانەوەیەكی نوێی هۆكاری مردنی منداڵەكە گرتووە، كە دوای ٥ رۆژ لە لەدایكبوونی و لە ٣٠ ی سێپتەمبەری رابردوو گیانی لەدەستداوە .

گێرانەوەكە باس لەوە دەكات، كە دایكەكە لەكاتی سكپڕیدا لەسەر راسپاردەی پزیشەكەكان دەرمانی هێوركەرەوەی "ترامادۆڵ"ی خواردووە بۆ چارەسەركردنی ئەو ئازارەی لەپشتیدا هەبووەو تێكەڵ بەشیری دایكەكە بووە ، بۆیە تەنیا دوای ٥ رۆژ لەهاتنە دونیای منداڵەكە گیانی لەدەستداوە .

لەكاتی خواردنی دەرمانەكان دایكەكە پلانی وانەبووە شیری خۆی بداتە منداڵەكەی، بەڵام پزیشكەكان پێیان وتووە پێویست ناكات هیچ بترسێت و دەتوانێت شیری خۆی بدات بە منداڵەكەی .

یەكێك لە پزیشكەكان وتوویەتی: ترامادۆڵ تاڕاددەیەك دەرمانێكی تازەیە و دەتوانێت بگوازرێتەوە بۆناو شیری دایك و مەترسی لەسەر منداڵی ساوا درووست بكات .

هەروەها وتوویەتی: بروام وایە ترامادۆڵ رۆڵێكی گرنگی لە مردنی منداڵەكەدا هەبووە ، بۆیە نابێت لەكاتی سكپڕیدا بخورێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی