ئایا پلۆتۆ هەسارەیە؟ دوای دەیەیەك ناسنامەكەی یەكلاییكرایەوە

جیهان

30/08/2019‌ 1072 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆربەمان دەزانین، كە كۆمەڵەی خۆر لە ٩ هەسارە پێكدێت، ئەوانیش بریتین لە عەتارد، زوهرە، زەوی، مەریخ، موشتەری، زوحەل، ئۆرانۆس، نیبتۆن و پلۆتۆ.

لەساڵی ١٠٣٠، كە پلۆتۆ دۆزراوەتەوە هەر وەك هەسارە پۆلێن كراوە، بەڵام لەساڵی ٢٠٠٦ زاناكان جارێكی تر دەنگیان لەسەر پۆلێنەكەدایەوە، بەڵام ئەم جارە پلۆتۆ وەك هەسارە نەمایەوە، بەڵكو وەك قەزەمە هەسارە دەستنیشانكرا.

زیاتر لە دەیەیەكە قسەو باس لەسەر ئەوە لەگۆڕێدایە بۆ دووبارە هێنانەوەی پلۆتۆ بۆ ناو لیستی هەسارەكانی كۆمەڵەی خۆر.

دوای ١٣ ساڵ مشتومڕی ئەو بابەتە و دیاریكردنی ناسنامەی پلۆتۆ، جارێكی تر جیم بریدنشتاین، بەڕێوەبەری ئاژانسی گەردوونی ئەمەریكی "ناسا" جەختی كردەوە، كە دەبێت پلۆتۆ وەك هەسارە دیاری بكرێت.

بریدنشتاین لە لێدوانێكیدا وتی: بروای تەواوم بەوە هەیە پلۆتۆ هەسارەی تەواوە و دەبێت بەو جۆرەش پۆڵێن بكرێت.

لەساڵی ٢٠٠٥ زانا گەردوونناسەكان "ئیریس"یان دۆزییەوە، كە دووەم گەورەترین قەزەمە هەسارەیە لە كۆمەڵەی خۆردا، بەجۆرێك لە پلۆتۆ گەورەترە ، بۆیە پرسیاری ئەوە هاتە گۆری ئایا ئیریسیش هەسارەیە، یان پلۆتۆ قەزەمە هەسارەیە .

ئەوكاتە یەكێتی گەردوونی جیهانی (IAU) راسپێردرا تا ناسنامەی پلۆتۆ دەستنیشان بكات، دوای ساڵێك لێكۆڵینەوە پلۆتۆ وەك قەزەمە هەسارە دەستنیشان كرا .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی