ئەنگێلا مێركڵ دژی گەڕانەوەی روسیاوە بۆ كۆبوونەوەكانی "جی 7"

جیهان

30/08/2019‌ 714 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مێركڵ بۆچی ویستی تۆڵە لە پۆتین بكاتەوە؟ ناونیشانی راپۆرتێكە لەگۆڤاری (سفوبودنایا پریسا)، دەربارەی هۆكارەكانی هەڵوێستە توندەكانی مێركل لەراستكردنەوەی پەیوەندییەكانی ئەوروپا لەگەڵ روسیا نووسراوە.

بەپێی راپۆرتەكە، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایكۆ ماس ئەو پێشنیارەی رەتكردەوە، كە داوای باشكردنی پەیوەندییەكانی دەكرد لەگەڵ روسیا،  پێشنیارەكەش لەلایەن سەرۆكی هەرێمەكانی رۆژهەڵاتی ئەڵمانیاوە كرابوون، ئەمەش بە گوێرەی (دی فیڵت).

كاردانەوەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە تەواوەتی پێشبینی كراو بوو، ئەو هیچی نەكرد جگە لە گواستنەوەی قسەكانی راوێژكاری ئەڵمانیا ئەنگیلا مێركل، كە لە كۆبوونەوەی حەوتدا كردی دژی پێشنیاری ترامپ و ماكرۆن بە گەڕانەوەی روسیا بۆ یانەی حەوت، بەمەرجی جێبەجیكردنی رێككەوتنەكانی مینسك.

مێركل بۆ پێنجەمین ساڵ لەسەر یەكتری چاوەڕوانی بەرەوپێشچوونی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكانی مینسك دەكات، بەڵام لە مۆسكۆوە نەوەك كییڤ، كە پێویستە لەسەر راوێژكار بەباشی ئەوە بزانێت ئەو رێككەوتنانە پەیمان دراوە بە جێبەجێكردنی.

لەو بارەیەوە، راگری كولێجی زانستی كۆمەڵایەتی و سیاسەت لە زانكۆی دارایی سەر بە حكومەتی روسی ئەلیكسندەر شاتیلوف وای دەبینێت، سەركردایەتی ئەڵمانیا نایەوێ گوێ لەگەلەكەی بگرێت و وتی: بەگوێرەی راپرسی ئەم دواییە، 72% ی دانیشتوانی هەرێمەكانی رۆژهەڵات و 54% ی هەرێمەكانی رۆژئاوا نزیكبوونەوەیان دەوێت لەگەڵ روسیا.

ئەو وتیشی: بەڵام خاڵی گرنگ، وەك بۆی دەچم، سەكردەكانی ئێستای ئەلمانیا (ئیدارییەكان) بەتەواوەتی سەربەخۆ نین، بابەتی سیاسیان بەدەست نییە، ئەوان زۆربەیان شوێنكەوتەی سیاسییە هاوبەشەكانیانن لە دەرەوە، بە گوزارشتێكی تر واشنتۆن بە نمرە یەك.

بەربژێری لیبراڵی نوێ، كە پەیوەندی توندو توڵ لە نێوانیان هەیە، نایانەوێت پەیوەندیەكان لەگەڵ روسیا ئاسایی بكەنەوە، بەڵكو گۆچانەكەیان داوەتە دەستی ترامپ و بزنسی ئەوروپی و بەشێك لەبەربژێری سیاسی، بەشێوەیەك پەیوەندیەكانیان سارد ناكاتەوە.

چی دەگۆڕێ دوای رویشتنی مێركل؟
دژیەكەكان لە خودی ئەڵمانیا گەشە دەكەن، لە نێوان كۆمەڵگەی ئەڵمانی و سەركردەكانیان، بەڵام بە دوور دەزانرێت ئەڵمانیا لە خودی خۆی دەربچێت وەك كیانێكی ئەوروپی لە ژێر دەستی قەلەمرەوی بەڕێوەبەرە ئەمریكیەكانیان لە ئایندەیەكی نزیكدا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا