مێژووی شەتڕەنج‌و قۆناغەكانی گۆڕانكاری لەو جۆرە یارییە

هەمەڕەنگ

31/08/2019‌ 807 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مێژووی شەترەنج بۆ ١٥ سەدە لەمەوپێش دەگەڕیتەوە، كە یارییەكە سەرەتا لە باكووری هیندستان دروستبوو لە سەدەی ٦ ی دوای زایندا و پاشان بەوڵاتی فارسدا بڵاوبووەوە.

شەترەنج لەلایەن موسوڵمانەكانەوە پەرەی پێدراو دوابەدوای ئەمە، لە وڵاتەكانی ئەوروپاش بڵاوبووەو سەرەتا لە ڕوسیاوە دەستیپێكرد.

لە ئەوروپا شێوازی جوڵەی شەتڕەنج گۆڕا لەسەدەی ١٥ دا، كە یارییەكە شێوازێكی مۆدێرنی وەرگرت، لەنیوەی دووەمی سەدەی ١٩ دا ، پێشبڕكێی مۆدێرن كرایەوە.

یەكەم پێشبڕكێی شەترەنجی جیهانی لەساڵی ١٨٨٦ دا ئەنجامدرا، پاشان لە سەدەی٢٠ دا پێشكەوتنی بەخۆیەوە بینی.

یاساكانی یارییەكە
دەبێت چوارگۆشی سپی بۆردەكە لە نزیكترین دەستە ڕاستی هەردوو یاریكەرەكە بێت و شاژن لە بەرانبەر رەنگەكەی خۆی بێت واتا ڕەش لەبەرانبەر سپی.

جوڵەكان 
هەمیشە سپی یەكەم جار دەست بە جوڵە دەكات، یاریكەر دەتوانێت هەر جارەو یەك جوڵە بكات.

جوڵاندنی سەرباز
سەرباز تەنیا دەتوانێت بۆ پێشەوە بڕوات، بەڵام یەكەم جوڵەی جوندی دەتوانێت دوو خانە بۆ پێشەوە بروات و خواردنی داشی بەرانبەر تەنیا بەشێوەی لا دەبێت.

بەرزبوونەوەی سەباز كاتێك دەبێت، كە داشی سەربازەكە دەگاتە كۆتا خانەی  بەرانبەر و دەتوانێت بگۆڕدرێت بەو داشەی، كە ئارەزوو دەكرێت جگە لە (پاشا)

قەڵا
قەڵا بۆ پێشەوەو دواوە لەسەر یەك ریز دەجوڵێت.

ئەسپ
ئەسپ بەوە ناسراوە، كە دەتوانێت باز هەڵبدات بەسەر داشەكانی دیكەدا، بۆ ئەوەی بۆت ئاسان بێت شێوازی جوڵەی ئەسپ بیر لە پیتی (L) ئینگلیزی بكرەوە.

فیل
دەتوانێت بەشێویەكی لار بە هەر ئاراستەیەكدا بیەوێت بڕوات.

وەزیر، یاخود شاژن
شاژن كاری زۆر ئەنجام دەدات ، بەشێویەی لار یەك خانە بەچواردەوەی خۆیدا، بەشێویەی رێك بۆ پێشەوە ، تەنیشتەكان، بەڵام ناتوانت وەك ئەسپ كار بكات.

پاشا
پاشا دەتوانێت یەك خانە بە چواردەوری خۆیدا جوڵە بكات، بەڵام ناتوانێت بچێتە سەر ئەو خانەی، كە هێرشی/ كشی كراوتە سەر.

جوڵە تایبەتەكان
بە یەك جوڵە دەتوانیت لە یەكەم هەنگاودا شوێنی پاشاو قەڵا پێچەوانە بكەیتەوە، بەڵام بە مەرجێك پاشا نەجوڵابێت‌و كشی لەسەر نەبێت‌و پاشا و قەڵا هیچ داشێك لە نێوانیاندا نەبێت، قەڵا بەهیچ شێویەك نەجوڵابێت.

كش چییە؟
كش كاتێك دەكرێت، كە پاشاكە لەژێر مەترسی دا بێت و دەبێت یاریزانەكە پاشاكە دوور بخاتەوە لە مەترسی یاخود نەهێشتنی مەترسییەكە لەرٍێی خواردنی داشەكەوە، یاریزان ناتوانێت پاشاكە بەرەوخانەی كش بجوڵێنێت.

كشومات، تاكە ڕێگایە بۆ بردەوەی یارییەكە 
كشو مات ناتوارێت ڕێگەی لێبگیرێت و پاشاكە هیچ دەرفەتێكی دەربازبوونی نییە.

ئامادەكردن: ڕەوەند ئیسماعیل