وێنەو زانیاری.. سەیرترین‌و جوانترین ئەشكەوتەكانی جیهان

جیهان

04/09/2019‌ 733 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆرێك لە ناوچە گەشتیارییەكانی جیهان هەندێك ئەشكەوتی نامۆو دەگمەنیانی ئەتۆیان تێدایە، كە بوونەتە جێگای سەرنجراكێشانی گەشتیاران‌و ساڵانە بەهەزاران كەس سەردانیان دەكەن.

ئەو ئەشكەوتانەی خوارەوە بەشكڵ و شێوە ناوزەكانیان جیادەكرێنەوە و لەلایەن پێگەی رۆژنامەی میرۆر ئۆنلاینی بەریتانی وەك نامۆترین ئاشكەوتەكانی جیهان هەژمار كراون:

ئەشكەوتی بیناگیل لەپرتوگال 
ئەم ئەشكەوتە سەرنجراكێشە دەكەوێتە نزیك كەنارێكی دەریایی لەناوچەی بیناجیل لەپرتوگال، گەشتیاران دەتوانن لەڕێگای گەشتی ڕێكخراو بە بەلەم بۆی بچن.

ئەشكەوتی شین لە كڕواتیا
ئەشكەتە شینەكە دەكەوێتە دورگەی بیشیفۆ لە كڕواتیا، بەرەنگە شینەكەی جیادەكرێتەوە، كە بەهۆی شكانەوەی تیشك لەدەرچەی ئەشكەوتەكە دروست دەبێت، لەڕێگای بەلەمەوە نەبێت گەشتیاران ناتوانن بیگەنێ.

ئەشكەوتەكانی كارلسباد لەئەمەریكا 
دەكەوێتە ویلایەتی نیو مەكسیكۆ، كە نیشتیمانی ١١٩ ئەشكەوتە، پارێزراوی سروشتی كارلسباد یەكێكە لە دەوڵەمەندترین ناوچەكان بە ئەشكەوت لە جیهاندا.

ئەشكەوتە كریستاڵییەكانی ئایسلاند 
ئەم ئەشكەوتانە دەكەونە ناو رووبارە سەهۆڵینەكانی ئایسلاند، ئەمەش وایلێدەكات دیمەنێكی دڵرفێنی هەبێت، گەیشتن بە ئەشكەوتەكان تەنیا لەڕێگای رێبەری پسپۆڕەوە دەبێت.

ئەشكەوتی فینگاڵ لە سكۆتلەندا 
ستوونە بەردینە شەشپاڵووییەكان لەملیۆنان ساڵەوە بەهۆی تەقینەوە گڕكانییەكانەوە درووست بوون، ئەشكەوتەكە دەكەوێتە دوورگەی ستافا، كە هیچ كەسێكی لێ نیشتەجی نییە، گەیشتن بە ئەشكەوتەكە لەڕێگای بەپێ رۆیشتن دەبێت.

ئەشكەوتی فرایا ناخون لەڤێتنام 
ئەو ئەشكەوتە زەبەلاحە چاڵێكی پر لە درەختی چڕ و سەوزی تێدایە، لەناو ئەشكەوتەكەدا تێبینی بوونی بەشێك دەكرێت، كە تەنیا ٤٠٠ مەتر لە كەناری دەریاوە دوورە ، دەبێت بەپیادە رۆیشتن بگەیتە ئەشكەوتەكە .

ئەشكەوتەكانی باتامبانگ لە كەمبۆدیا 
ئەم پێكهاتە سرووشتییە رازاوانە دەكەونە بناری چیای بنوم سامبیو، هەموو رۆژێك كاتی خۆرئاوابوون گەشتیاران لەو جێگایە كۆدەبنەوە بۆ بینینی ئەو هەزاران شەمشەمە كوێرەی لەقڵیشە بەردەكانی ناو ئەشكەوتەكە دێنە دەرەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی