هەموو ئەو زانیارییانەی سەبارەت بە ئایفۆنە نوێیەكە دەتەوێت بیزانیت

هەمەڕەنگ

04/09/2019‌ 503 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مۆبایلی ئایفۆن، كە لەلایەن كۆمپانیای ئەپڵەوە بەرهەم دەهێنرێت، هەوادارانی خستووەتە چاوەڕوانییەكی زۆرەوە و دەیانەوێت بەزووترین كات هەموو شتێك سەبارەت بە ئایفۆنە نوێیەكە بزانن. 

هەروەها هیواخوازن ئەو ئایفۆنە زۆرترین تایبەتمەندی لە خۆ بگرێت و نرخەكەی هەرزان بێت، كە بڕیارە بەم نزیكانە بخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

پێشبینییەكان ئەوە دەڵێن: ئایفۆنە نوێیەكە لە 10 ی ئەم مانگە بڵاودەكرێتەوە و هەمان شێوەی ئایفۆن x و ئایفۆن x maxی هەیە.

هەروەها ئاماژە بەوە دەكرێت، كە ئایفۆنەكە خاوەنی سێ كامێرایە و خاوەنی پاترییەكی بەهێزتر و كاركردنێكی خێراترە بە بەراورد بە ئایفۆنەكانی تر.

سێ كامێراكە لە پشتی مۆبایلەكەوەیە لە شێوەی چوارگۆشەدا، كامێرای پێشەوەی مۆبایلەكە لە 7 مێگاپێكسڵەوە دەستپێدەكات بۆ 12 مێگاپێكسڵ.

بەڵام ئەوەی هەوادارانی مۆبایلە نوێیەكەی نیگەران كردووە ئەوەیە، كە هێشتا ئەپڵ نایەوێت تۆڕی جیلی پێنجەم بەكاربهێنێت تا ساڵی 2020، هەوادارانی ئایفۆنیش دەیانەوێت كار بە تۆڕی جیلی پێنجەم بكەن لە پێناو خێرایی ئینتەرنێت و یارییەكاندا.

ئەو مۆبایلە نوێیە ساڵێك پاش دەرچونی ئایفۆن x max دێت، دوو ساڵ پێش ئێستا گۆڕانكاری گەورە لە شێوەی ئایفۆندا ڕوویدا، ئەوەیش لە مۆبایلی ئایفۆن xs ەوە دەستی پێكرد.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ